تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، كە ئێستا لە ئەمریكایە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە 22ی نیسان، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بەدەست گەیشتووە.
ئاوێنە: وەزیری دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەن و دەیخەنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
ئاشكراشی كرد، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا لیستی مووچە پەسەند دەكرێت و ئەوكات دەست بە خەرج كردنی دەكرێت.
ئەم قسانەی تەیف سامی لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا لە ئەمریكا بۆ چەند دیدار و كۆنفڕانسێكی تایبەت بە پرسی دارایی نێودەوڵەتی و ئابووری، هاوكات كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی سێ شەممە دەكرێت، كە دەكاتە 29ی نیسان و بەوەش مووچە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتووەوە.