به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ چه‌نداین شاری گه‌وره‌ی ئیسرائیل لێ درا
  2025-04-23       655       

به‌هۆی هێرشێكی مووشه‌كی له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ چه‌ندان شاری گه‌وره‌ی ئیسرائیل لێ درا و شه‌وی رابردوو خه‌ڵكی ئیسرائیل خه‌ویان لێ زڕێنرا.

ئاوێنە: به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌و مووشه‌كه‌ی له‌ یه‌مه‌نه‌وه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرابوو تێكشكێنرا، هه‌رچه‌نده‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ له‌ ته‌واوی باكوری ئیسرائیل لێ بدرێت.

ئیسرائیل له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا نه‌یگوتووه‌ مووشه‌كه‌كه‌ له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه‌ بووه‌، حووسییه‌كانیش به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌یان له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

پێشتر دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ر جۆره‌ هێرشێكی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل، هۆشداریی به‌ ئێران داوه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌و هێرشه‌ كاریگه‌ریی بخاته‌ سه‌ر ره‌وتی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا.

تره‌مپ وتبووی هه‌ر جۆره‌ هێرشێكی حووسییه‌كان، به‌ هێرشی ئێران لێك ده‌درێته‌وه‌ و ده‌رهاویشته‌ی خراپی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

میدیاكانی ئێرانیش ئه‌و هه‌واڵه‌یان رووماڵ نه‌كردووه‌، له‌ كاتێكدا جاران زۆر به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسیان له‌ هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌كرد.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×