ئێران: دانووستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا بە باشی بەڕێوە دەچێت
  2025-04-23       173       

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانووستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان بە ئاڕاستەیەکی باش و درووستدا بەڕێوەدەچێت.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانووستانەکانیان لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکادا بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی خستەڕوو.

عەباس عێراقچی ڕایگەیاند، هەرچەندە جارێ زووە بۆ بڕیاردان لەسەر ئەنجامی دانووستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا، بەڵام دانووستانەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە لەسەر پرسە ئەتۆمییەکان بە ئاراستەیەکی باش و درووستدا بەرێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە بڕیاروابوو دانووستانە تەکنیکییەکانمان لەگەڵ ئەمریکادا ڕۆژی چوارشەمە ئەنجام بدرایە، بەڵام  لەسەر داوای عومان دواخرا بۆ ڕۆژی شەمەی داهاتوو.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٩ـی نیسانی ئەمساڵ ئێران و ئەمریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بۆ جاری دووەم بە نێوەندگیری عومان کۆبوونەوە و بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەمە کۆببنەوە، بەڵام لەسەر پێشنیازی عومان كۆبونەوەكە بۆ ڕۆژی شەمە دواخرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×