مەلایەكی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵات بە 22 مانگ زیندانیكردن سزادرا
  2025-04-23       205       

مامۆستا سابر خودامورادی، ئیمامی نوێژی هەینی شارۆچکەی قەواخ لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی كوردستان،  لەلایەن دادگای تایبەتی هەمەدانەوە بە 22 مانگ زیندانی سزادرا و دوای گەڕانەوەی بۆ سەقز 20 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی تانە لەو بڕیارە بدات. پێشتریش بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ئێران" و "تێکدانی بیروڕای گشتی" سزای بەسەردا سەپێندراوە.

ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ مامۆستا سابر خودامورادی، ئیمامی نوێژی هەینی شارۆچکەی قەواخ لە شاری سەققز، دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن دادگای تایبەتی هەمەدان و ئامادەبونی لە دادگا، بە 22 مانگ زیندان حوكمدرا کرا.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پیاوە ئایینییە کوردە دوای ڕاگەیاندنی حوکمی دادگا دەگەڕێتەوە شاری سەققز و 20 ڕۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی تانە لەو بڕیارە بدات. كە لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بانگهێشتنامەیەکی لە دادگای تایبەتی هەمەدانەوە پێگەیشتوە.

بەگوێرەی ئاژانسەكە، ئەو پیاوە ئایینییە کوردە لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی ڕابردو بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم" لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی هەمەدان دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، بە 15 ساڵ زیندانی مەحکوم کرا.
 
ئەوەشی خستەڕو، لە ڕۆژی 22ـی (نیسان/4)ـی ساڵی 2023ـدا مامۆستا سابر خودامورادی بانگهێشتی دادگای تایبەتی پیاوانی ئایینی هەمەدان کرا و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستەم" و "تێکدانی بیروڕای گشتی "بە حەوت مانگ و نیو زیندانی" و "74 قامچی"ـی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام سزاكەی هەڵپەسێردرا.

هەروەها لە 26ـی (نیسان/4)ـی 2023 ئەم پیاوە ئایینییە بۆ جاری سێهەم بە هۆی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی "ژێن، ژیان، ئازادی" لە وتاری نوێژی هەینیدا، بانگهێشتی دادگای تایبەتی هەمەدان کرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×