كەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین بەردەوام دەبێت
  2025-04-24       265       

دەستەی كەشناسی عێراق بڵاوی كردەوە، لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین وڵاتەكەمانی گرتووەتەوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار، پێدەچێت لە هەندێك ناوچەدا بە تایبەتی ناوچەكانی ڕۆژئاوا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی دیكە شەپۆلەكە بەردەوام بێت.

ئاوێنە: عامر جابری بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی دەستەی كەشناسی عێراق سەبارەت بەو شەپۆلە خۆڵبارینەی سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بۆ میدیا ناوخۆییەكان ڕایگەیاند، لە ئێستادا شەپۆلێكی خۆڵبارین وڵاتەكەمانی گرتووەتەوە، بەڵام نەگەیشتووەتە ئاستێكی زۆر مەترسیدار، پێدەچێت لە هەندێك ناوچەدا بە تایبەتی ناوچەكانی ڕۆژئاوا بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژی دیكە شەپۆلەكە بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی لەم دواییانەدا ڕووی لە وڵاتەكەمان كردووە، هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ درووستبوونی شەپۆلی خؤلبارینی بەهێز لە سعودییە.

باسی لەوەشكردووە، ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵاتەكەمان زۆرترین كاریگەری ئەم شەپۆلەیان لەسەرە، لە ئێستادا خێرایی با لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا.

وتیشی، دۆخی ئێستا پێویستی بە ڕاگەیاندنی حاڵەتی نایاسایی نییە، چونكە نەگەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار، كە ڕێگری لە بینین بكات یان كاریگەری لە سەر گەشتی ئاسمانی هەبێت.

لە كۆتایی قسەكانیدا وتی، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×