عراقچی بۆ درێژەدان بە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا بەرەو عومان بەڕێدەكەوێت
  2025-04-25       435       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆكایەتی وەفدێكی دیپلۆماسی و تەكنیكی بۆ درێژەدان بە دانوستانەكان لەگەڵ ئەمریكا بەرەو مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێدەكەوێت.

ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتیشی، بەپێی ئەو بەرنامەیەی كە لەلایەن عومان و بە رێككەوتنی ئەمریكاو ئێران دانراوە، سبەی شەممە، گفتوگۆی تەكنیكی لەنێوان تیمەكانی هەردولا و هەروەها دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری تایبەتی كۆشكی سپی بەڕێوەدەچێت.

ئیسماعیل بەقایی وتیشی، بەرەوپێشچون لە دانوستانەكان، بەندە بە نیشاندانی نیازپاكی، جددی بون و واقیعبینی لە لایەن ئەمریكاوەو ئاماژەی بەوەشداوە كە وەفدی ئێرانی بە لەبەرچاوگرتنی پێشینە و ئەزمونەكانی رابردو، هەر هەنگاوێكی خۆی بە ئاگاداربون لە رەفتاری لایەنی ئەمریكی دەنێت.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
مرۆڤبوون.. مۆدێرنیتەی سیاسی‌و میوانداری لەکوردستانی عێراق*
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×