پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، تەقینەوەیەكی بەهێز لە كۆگایەكی سوتەمەنی لە بەندەر عەباس رویداو بریندارێكی زۆری لێكەوتۆتەوە.
ئاوێنە: تەقینەوەكە لە كۆگایەكی سوتەمەنی لە بەندەری "شەهید رەجایی" لە بەندەر عەباس لە ئێران رویداوە، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی بەندەرەكە بە میدیای ئێرانی وتوە، تەقینەوەكە وێرانكردنی یەك باڵەخانەشی لێكەوتۆتەوەو بریندار هەن.
هاوكات بەڕێوەبری گشتی ئیدارەدانی قەیرانەكان لە پارێزگای هورمزگان وتویەتی، هێشتا هۆكاری روداوەكە نازانرێت و دەست بە لێكۆڵینەوە كراوە.
بەگوێرەی میدیای ئێران ژمارەی بریندارەكان نزیكەی 80 كەس دەبن و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
دەنگی تەقینەوەكە ئەوەندە بەهێز بوە لە چەند ناوچەو شارێكی دەوروبەری بەندەر عەباس بیستراوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی تەقینەوەكە لێرە كلیك بكە