پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ: پێشوازی لە پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن دەكەن
  2025-04-27       211       

رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، پێشوازی لە هەوڵەكانی پێكهێنانی بەرەیەكی ئۆپۆزسین لە هەرێمی كوردستان دەكەن.

ئاوێنە: رێبوار ئەوڕەحمان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سەبارەت بەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی کوردستان ئێمە پێشوازی لێدەکەین.

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ وتوشیەتی، لێرەوە داوا لە برایانی یەکگرتو و کۆمەڵ و لایەنەکانی تر دەکەین بفەرمون بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن، بەرەی چاکە لەبەرامبەر زوڵم و زۆری دەسەڵاتدا.

جەختیشی كردۆتەوە كە هێڵی سورمان لەسەر هیچ کەس و لایەنێک نییە، لەپێناو سەرخستنی ئەو بەرەیەش ئامادەین دەستبەرداری بەشێک لە مافەکانی خۆمان بین.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×