ترەمپ: ئەگەری ڕێککەوتنمان لەگەڵ ئێران هەیە
  2025-04-28       150       

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانووستانەکانمان لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و ئەگەری ڕێککەوتنیش هەیە، دەشڵێت، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بژاردەیەکی زۆر باشترە لە بەکارهێنانی چەک و بۆمب.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە دانووستانەکانیان لەگەڵ ئێراندا بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیاکان خستەڕوو، دانووستانەکانمان لەگەڵ ئێراندا لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت و ئەگەری ڕێککەوتنیش هەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا بژاردەیەکی زۆر باشترە لە بەکارهێنانی چەک و بۆمب.

دەشڵێت، ئەمریکا دەیەوێت کۆتایی بە کێشەکان بهێنێت، ئەو کێشانەی پێش چەند ساڵێک لەمەوپێش بوونیان نەبووە، جا کێشەی ئێران بێت یان وڵاتانی دیکە.

جێگای ئاماژەیە، گەڕی یەکەم و دووەمی و سێیەمی دانووستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ١٢و ١٩ و ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٥ لە مەسقەت و ڕۆما بە نێوەندگیریی عومان بەڕێوەچوو .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×