کۆڵبەرێکی کورد سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا
  2025-04-30       141       

کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردەوە، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەریوان لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە سزای زیندانیی کردنی بەسەردا سەپێندرا، دەشڵێن، ئەو کۆڵبەرە کوردە لەدوای بریندار بوونی دۆسییەی یاسایی لە دژی كراوەتەوە.

ئاوێنە: کۆڵبەرنیوز سەبارەت بە سزادانی کۆڵبەرێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی بەهمەن ڕاهپەیکەری تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە بە تۆمەتی”تێپەڕینی بێ مۆڵەت و گواستنەوەی کاڵای قاچاخ” سزای دوو ساڵ زیندانیی کردن و سزادانی دارایی بە دانانی یەک ملیار تمەن بەسەردا سەپێندرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرە کوردە لە مانگی شووباتی ٢٠٢٣، لە سنووری شارەکە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەر دوو قاچی بە سەختی بریندار بوو، دواتر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، لەدوای باشتر بوونی دۆسییەی یاسایی لە دژی كرایەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٣ کۆڵبەری کورد کوژراون و ١٣١ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون، سەرەڕای ئەوەش دۆسییەی یاسایی لە دژیان دەکرێتەوە و لە دادگاییەکی نادادپەروەرانە دادگایی دەکرێن و سزای قورسیان بەسەردا دەسەپێنریت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×