ئەمڕۆ چوارشەممە، پاسێكی خوێندكاران كە بۆ گەشت و سەیران چونەتە دەرەوە، لەكاتی گەڕانەوەیدا لە نزیك سەیرانگای كونەماسی لە شارباژێڕ وەرگەڕا و ژمارەیەك خوێندكار برینداربون.
ئاوێنە: سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی لە لێدوانێكدا وتی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێكی خوێندكاران لە نزیك سەیرانگای كونەماسی، 14 خوێندكار برینداربون.
وتیشی، بریندارەكان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، برینەكانیان سوكن و مەترسییان لەسەر نییە.