مەسرور بارزانی: حکومەت هەوڵی زۆری داوە لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران
  2025-05-01       67       

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پابەندبوونی حکومەت بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران دووپات دەکەینەوە."

ئاوێنە: پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران:

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم .

ڕێز و پێزانینێکی زۆرم بۆ ماندووبون و ئەرک و بەشداریی کارای كرێكارانی كوردستان لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و بنیاتنانی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هەیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ڕابردوودا ، هەوڵی زۆری داوە و کاری کردووە لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لەم ڕووەشەوە، پابەندبوونی خۆمان بە داکۆکیکردن و دابینکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و مافە یاساییەکان و باشترکردنی هەلومەرجەکانی کارکردنیان دووپات دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوادارم هەمیشە مافەکانیان پارێزراو بێت و تەندروست بن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×