سەرۆكی یەکێتی ڕایگەیاند، وەکو هەمیشە بە رێزەوە لە رۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانم، کە بەشێکبوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان، کە لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا دەستێکی باڵایان هەبووە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەکێتی بەهۆی 1ـی ئایار ڕۆژی جیهانی كرێكاران پەیامێكی بڵاوكردەوە.
لە پەیامەكەدا هاتووە، هەمیشە بە رێزەوە لە ڕۆڵی گرنگ و بەشداری و ماندوبوونی کرێکارانی کوردستان دەڕوانم، کە بەشێکبوون لە قوربانیدان و سەرخستنی خەباتی گەلەکەمان، کە لە بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا دەستێکی باڵایان هەبووە.
ئێمە پشتگیریی لە هێنانەدی خواست و پاراستنی مافی کرێکاران دەكەین و کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی یاسایەکی کاری سەردەمیانە، کە یەکسانی و دادپەروەری لە کارکردندا بپارێزێت و لە سایەیدا ژیانێکی شەرەفمەندانەتر بۆ کرێکاران دابین بکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئێمە باوەڕی تەواومان بە خەباتی پیشەیی کرێکاران هەیە و بۆ هەمیشە لەگەڵیان دەبم و پشتگیرێکی سەرەکیم بۆ داواکارییە رەواکانیان.