ئەمریكا: داوا لە ئیدارەی سوریا دەكەین ئاسایشی سەرجەم هاوڵاتیانی بپارێزێت
  2025-05-01       377       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، داوا لە ئیدارەی سوریا دەكەن، ئاسایشی سەرجەم هاوڵاتیانی بپارێزێت. دەشڵێت، رەنگە لە ئایندەیەكی نزیكدا گەڕی چوارەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران ئەنجام بدەن.

ئاوێنە: تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی، داوا لە ئیدارەی سوریا دەکەین ئاسایشی سەرجەم هاوڵاتیانی مسۆگەر بکات.

جەختیشی كردەوە كە هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا لەسەر بنەمای وەڵامی ئیدارەی نوێ بۆ داواکاریەکانمان دیاری دەکرێت و وتیشی، داواکارییەکانمان لە ئیدارەی نوێی سوریا بریتین لە، بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، دەرکردنی چەکدارانی بیانی و، بریکارەکانی ئێران و، پاراستنی کەمینەکان.

لەبارەی دواكەوتنی گەڕی چوارەمی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران، تامی بروس وتی، كات و شوێنی ئامادەبونی ئەمریكا بۆ گەڕی چوارەمی دانوستانەكان لەگەڵ ئێران، پشتڕاست نەكرابوەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر بنەمای ئەوەی كە نوێنەری ئێمە لە دانوستانەكان دەیڵێت، پێشبینی دەكەم لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوزەیەك بكرێت، بەبێ ئەوەی شوێن و كاتەكەی دیاری بكات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×