كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ هەینی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم تاوە باران بێت كە هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچەكانی باشوری هەرێم خۆڵبارین بێت و سبەینێش پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزم ببنەوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی تاوە بارانی کەم لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەکرێت لەگەڵ رودانی بروسکە کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت و هەروەها رەشەبای بەهێز کە لە ناوچەکانی باشوری هەڕێم توزو خۆڵیشی لەگەڵ دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما، نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان و هەروەها تاوە بارانی کەم لە رۆژهەڵاتی هەرێم و پلەكانی گەرماش، 2 تا 4 پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 33، سلێمانی: 31، دھۆک: 31، کەرکوک: 36، ھەڵەبجە: 32، زاخۆ: 32، حاجی ئۆمەران: 16، سۆران: 28، گەرمیان: 38 پلە.