بەهۆی تای خوێنبەربون کوشتارگەی کۆیە داخرا
  2025-05-02       271       

دوای تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی توشبون بەنەخۆشی بەتای خوێنبەربون لەهەرێمی کوردستان، بەمەبەستی خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە، کوشتارەگەی قەزای کۆیە داخرا.

ئاوێنە: د. خەیڕوڵڵا خزر، سەرپەرشتیاری کوشتارگەی کۆیە ئاماژەی بەوەکرد،" لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربون، بڕیارماندا بە داخستنی کوشتارگەی کۆیە بۆ کاتێکی نادیار ".

هاوکات، د.  شیروان جەلال، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کۆیە باسی لەوەکرد، ئەو کەسی توشی نەخۆشی تای خوێنبەربون بوە، تەمەنی 42 ساڵەو سێ ڕۆژ لەنەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید لەکۆیە لەژێر چاودێری و چارەسەردا بوە، تا پشکنینەکانی لەبەغدا گەڕاوەتەوەو دەرکەوتوە توشی نەخۆشییەکە بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×