بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (2-4 )پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاوێنە: کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 30 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ:31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی