شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
لە رووداوێکدا منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەستدا
  2025-05-03       217       

ئەمشەو لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئیدارەی راپەڕین منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: عەلی عەبدوڵڵا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی راپەڕین راگەیاند، "ئەمشەو شەممە 3ی ئایاری 2205، لە قەزای قەڵادزێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری شاهینە منداڵێکی شێلا و گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەکرد، "منداڵەکە ناوی (مەتین عومەر حسێن)ە و تەمەنی هەشت ساڵە، لە دوای رووداوەکە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە رای کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو، "دوای چەند کاتژمێرێکیش شۆفێرەکە لەلایەن هێزە ئەمینەکان دەستگیرکراوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×