هەرێمی كوردستان تاکسیی مۆدێل کۆن گران بووەومۆدێل بەرز هەرزان بووە
  2025-05-06       292       

دوای بریارێكی وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان لەبارەی تاكسیەوە نرخی تاکسیی مۆدێل کۆن گران و مۆدێل بەرز هەرزان بووە. 

لە 28-4-2025 وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیێندراوێکدا ئەو بڕیارەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بە واژووی بەڕێز رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی 2025ی تۆمارکردنی تاکسی نوێ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

بەپێی بڕیارەکە 74 جۆر ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و هایبرد و 89 جۆر ئۆتۆمبێلی تەواو بەنزین دەتوانرێ بکرێنە تاکسی.

بەپێی زانیاریەكان لە پێشانگەی تاکسییەکانی سلێمانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەکان نزیکەی 1500 دۆلار بەرز بووەتەوەو نرخی ئۆتۆمبێلی تاکسیی مۆدێل بەرزیش نزیکەی 4000 دۆلار دابەزیوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×