كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2025-05-09       133       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە راگەیاندو دەڵێت، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەكانی گەرماش بە نزیكی 1 تا 3 پلە بەرزتر دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 35، سلێمانی: 32، دھۆک: 28، کەرکوک: 34، ھەڵەبجە: 34، زاخۆ: 35، حاجی ئۆمەران: 23، سۆران: 32، گەرمیان: 39 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×