رەنج پشدەری، چالاكوانی بواری كۆچبەران رایگەیاند، بەلەمێكی كۆچبەران لە ئاوە ئازادەكانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیری خواردوە كە بەشێك لە كۆچبەرانی نێو بەلەمەكە كوردن.
ئاوێنە: رەنج پشدەری، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێكدا وتی، بەلەمەكە نزیكەی 70 كۆچبەری تیدایە و بەشێكیان كوردن، بەهۆی ئەوەی كاپیتنەكە، بەلەمەكەی جێهێشتوە، گیریان خواردوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رێکخراوە فریاگوزارییەکانی یۆنانی لە دۆخی کۆچبەرەکان ئاگادار کردوەتەوە بۆ ئەوەی بچن بەدەمیانەوە و رزگاریان بکەن.