دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بە نێودەنگیری وڵاتەكەی، هیندستان و پاكستان لەسەر ئاگربەستێكی تەواوەتی و دەستبەجێ رێككەوتن.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، كەمێك لەمەوبەر لە تۆڕی "تروس سۆشیاڵ" رایگەیاند، لەدوای شەوێك لە گفتوگۆی دورودرێژ بە نێوەندگیری ئەمریكا، خۆشحاڵم ئەوە رابگەیەنم كە هیندستان و پاكستان لەسەر ئاگربەستێكی تەواوەتی و دەستبەجێ، رێككەوتن.
سەرۆكی ئەمریكا وتیشی، پیرۆزبایی لە هەردو وڵات دەكەم كە تێگەیشتنێكی لۆژێكی و زیرەكییەكی زۆریان بەكارهێنا.