بەهۆی تەقینەوەیەك لە غەزە نۆ سەربازی ئیسرائیل برینداربوون
  2025-05-10       167       

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە غەزە نۆ سەربازی ئیسرائیل بە سەختی برینداربوون.

ئاوێنە: میدیاکانی ئیسرائیل سەبارەت بە برینداربوونی نۆ سەربازی وڵاتەكەیان بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە غەزە بەم شێوەیە زانیارییان بڵاوکردەوە، لە گەڕەکی شوجاعییەی غەزە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە، کە لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە دانرابوو، نۆ سەربازی وڵاتەكەمان بە سەختی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەنێو ئەو نۆ سەربازە بریندارەدا یەکێکیان پلەی عەقیدە و یەكێكی دیكەشیان پلەی موقەدەمە.

دەشڵێن: دوای ڕووداوەكە بریندارەكان لەڕێگەی هێلیكۆپتەرەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئیسرائیل بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×