2019-01-29   1369     
كۆبونەوەی ئەمرۆی نێوان یەكێتی‌و پارتی دواخرا، كە وابریاربو پێكەوە لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم گفتوگۆ بكەن، هەر ئەمرۆش رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند كوردستان بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەرێتو بارودۆخی ناوچەكەش ئاڵۆزە.
ئاوێنە: وابریار بو ئەمرۆ "سێ شەممە" یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموركاتی كوردستان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە، بەڵام كۆبونەوەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، گومانیش دەكرێت لێدوانی توندی بەرپرسانی هەردولا لەدژی یەكتر یەكێك لەهۆكارەكانی ئەو داخستنە بێت.
د. رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموركاتی كوردستان لەبارەی گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەزگاكانی راگەیاندنی وت " هه‌رێمی كوردستان به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت و بارودۆخی ناوچه‌كه‌ش ئاڵۆزه"، داواش لەلایەنەكان دەكات كۆببنەوە بۆ چارەسەر كردنی ئەو كێشانەی دروست بون.
ئاشكراشیدەكات حزبەكەی بە كۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان پارتی‌و یەكێتی‌و گۆران رازییە بۆ قسەكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێ و بزوتنەوەی گۆران بەو كۆبونەوە سێ قۆڵییە رازییە، بەڵام یەكێتی نیشتمانی كوردستان قبوڵی ناكات.
لەبارەی ئامانجی كۆبونەوەی سێ قۆڵی ئەو رایدەگەیەنێت كۆبونەوەكە بۆ ئەوەیە ئایا حكومەتی نوێ بۆ چوار ساڵی داهاتو چۆن كار بكات، كە كوردستان بگەیەنێتە ئاستێكی باشتر‌و بە چ رێگایەك پەیوەندی نێوان لایەنەكانی كوردستان بەهێز بكات.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش لەبارەی كۆبونەوە چاوەروانكراوەكەی ئەمرۆی نێوان یەكێتی‌و پارتی وتبوی "ئەگەر ئەمرۆ پارتی‌و یەكێتی نەگەنە رێككەوتن هیچ ئەگەرێكی باش نامێنێت تەنها ئەگەرە خراپەكان دەمێنێت، نامه‌وێت وشه‌ی سازش به‌كاربهێنم، به‌ڵام دیدی یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه ڕونه ده‌مانه‌وێت یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه هاوكار بن له‌كه‌ركوك تا به‌وجۆره‌ی پێویسته مافی كورد له‌كه‌ركوك به‌ده‌ست بێت".
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای وتبو "ئه‌گه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن له‌ناو ئه‌گه‌ره خراپه‌كاندا ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م دۆخه بمێنێته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كه حكومه‌ت هه‌یه و نیه، په‌یوه‌ندییه‌كان نهدۆستانه ده‌بێت نه دوژمنانه، هیوادارین ئه‌مانه چارسه‌ر بێت تا نه‌چینه سه‌ر ئه‌گه‌ره خراپه‌كان چونكه ئه‌گه‌ری خراپتر هه‌یه له‌ناو ئه‌گه‌ره خراپه‌كاندا، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هیچ جۆرێك نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن ئه‌وا چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی پارتی ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پارتی-ش له‌م باره‌یه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئاماژه‌ی به‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی دەكات‌و وتبوی "كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر زۆر گرنگه ڕه‌نگ بگه‌ینه ڕێكه‌وتنێكی باش، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ینه ڕێكه‌وتن ئه‌نجامی ناباشی ده‌بێت، ئه‌مجاره ئێمه هه‌موو بۆچونه‌كانی خۆمانمان خستۆته ڕوو، به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لمان هه‌یه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه باسی ده‌كه‌ین له 80%ی په‌یوه‌ندی به‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و ئایندهی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، له 15%ی په‌یوه‌ندی به‌كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، له 5%یشی په‌یوه‌ندی به به‌غداده‌وه هه‌یه."