ئەحمەد شەرع سەردانی سعودیە دەكات و لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە
  2025-05-13       287       

ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ" لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سبەی چوارشەممە بە ئامانجی كۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی کەنداو و ئەمریکا، سەدانی سعودیە دەكات و ترەمپ ڕەزامەنی دانیشتنێکی 45 خولەکی داوە.

ئاوێنە: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا کە داوای کرد ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ"ی ڕاگەیاند، کاربەدەستانی سعودیە پێشنیاری "کۆبونەوەیەکی 45 خولەکی"یان لە نێوان ترەمپ و شەرادا کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی "کاتێك بۆ گوێگرتن لە ئەحمەد شەرع" تەرخان بكات. بەڵام تا ئێستا ئەمریکا کۆبونەوەی نێوان ئەو دوانە پشتڕاست نەکردوەتەوە.

بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا باسی لەوەكردوە، سعودیە ڕێكخەری نێوەندگیریی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سوریایە و دەڵێت، "ئەنجامی کۆبونەوەی نێوان ئەو دو سەرکردەیە، ئەگەر ڕوبدات، بەندە بە سعودییەکانەوە".
ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ" لە زاری سەرچاوەكانیەوە بڵاویكردەوە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سبەی چوارشەممە بە ئامانجی كۆبونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەراوێزی لوتکەی کەنداو و ئەمریکا، سەدانی سعودیە دەكات و ترەمپ ڕەزامەنی دانیشتنێکی 45 خولەکی داوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا کە داوای کرد ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی "زە ناشناڵ"ی ڕاگەیاند، کاربەدەستانی سعودیە پێشنیاری "کۆبونەوەیەکی 45 خولەکی"یان لە نێوان ترەمپ و شەرادا کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەوەی "کاتێك بۆ گوێگرتن لە ئەحمەد شەرع" تەرخان بكات. بەڵام تا ئێستا ئەمریکا کۆبونەوەی نێوان ئەو دوانە پشتڕاست نەکردوەتەوە.

بەرپرسێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی سوریا باسی لەوەكردوە، سعودیە ڕێكخەری نێوەندگیریی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و سوریایە و دەڵێت، "ئەنجامی کۆبونەوەی نێوان ئەو دو سەرکردەیە، ئەگەر ڕوبدات، بەندە بە سعودییەکانەوە".

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×