ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، با چیتر مووچەی خەڵک نەبێتە قوربانی نێوان خەم ساردی و عینادی ئێرە و حەزی سزادانی ئەوان.
ئاوێنە: هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: پێویستە لەئێستاوە لیستی مووچەی مانگی پێنج ئامادەبکرێت و لەکاتی خۆیدا بنێردرێت بۆ بەغدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “دەبێت حکومەتی هەرێم هەر پابەندیەک لەسەریەتی لەکاتی خۆیدا و بێ کەم و کوڕی جێبەجێی بکات تا چیتر مووچەی خەڵک نەبێتە قوربانی نێوان خەم ساردی و عینادی ئێرە و حەزی سزادانی ئەوان.”
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ شەممە 13ی ئایار، دوای زیاتر لە 45 ڕۆژ مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە ڕەوانە كرا و لە سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.