نرخی لیرەی سووری بەرزبووەوە
  2025-05-14     

دوای بڕیارەکەی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە لە سعوودیە رایگەیاند و وتی، "دوای تاوتوێکردنی دۆخی سووریا لەگەڵ شازادەی جێنشین، محەممەد بن سەلمان، هەروەها لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغانی تورکیا، کە ئەو رۆژە تەلەفۆنی بۆ کردم و داوای هەمان شتی کرد، هەروەها چەندین کەس و دۆستی دیکەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، فەرمان دەکەم بە کۆتاییهێنان بە سزاکانی سەر سووریا بۆ ئەوەی دەرفەتێکیان بدەمێ."نرخی لیرە لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا 20٪ و لە باشووری کوردستان 25٪ بەرزبووەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی 5ـی 2025، لە دیمەشق هەر دۆلارێک بەرامبەر بە 8 هەزار و 600 لیرەیە. بەراورد بە دوێنێ 20٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە کە 10 هەزار و 500 لیرە بوو. 

بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش نرخی ملیۆنێک لیرەی سووری پێش قسەکانی ترەمپ 145 هەزار دینار بوو، بەڵام درەنگانی شەو لە گرووپەکانی مامەڵەکان گەیشتە 203 هەزار دینار.

لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە نرخی لیرە بەرامبەر بە دۆلار نزیکەی 30٪ بەرزبووەتەوە. ئەوکاتە هەر دۆلارێک بە زیاتر لە 12 هەزار لیرە بوو. 

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×