ئیسرائیل بۆ یەمەنیەكان: بەپەلە سێ بەندەر چۆڵبكەن
  2025-05-14       197       

سوپای ئیسرائیل، هۆشداری لەو كەسانە دەدات كە لە بەندەرەكانی ڕاس عیسا، بەندەری حودەیدە و بەندەری سەلیفی ژێر كۆنتڕۆڵی حوسیەكانی یەمەنن، ئەو بەندەرانە چۆڵ بكەن لە پێناو سەلامەتی خۆتان.

ئاوێنە: سوپای زایۆنی داگیرکەر، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/5/14 لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هۆشدارییەکی گرنگ و دوبارە بۆ هەمو ئەوانەی لە بەندەرە دەریاییەكانی یەمەنن کە لەلایەن حوسییەكانەوە كۆنتڕۆڵكراوە و بریتن لە بەندرەكانی ڕاس عیسا، بەندەری حودەیدە و بەندەری سەلیف داوایان لێدەکات تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر ئەو بەندەرانە چۆڵ بکەن.

ئیسرائیل داگیرکەر پێیوایە ئەو بەندەرانە بۆ چالاكی سەربازی لەلایەن حوسیەكانەوە بەکاردێت، داوا لە هەمو ئەوانە دەكەن كە لەو بەندەرانە ئامادەن چۆڵی بکەن، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی خۆیان تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر دور بکەونەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕێگری لە موشەکێک کردوە کە لە یەمەنەوە ئاراستەی کراوە، هاوکات ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×