دانوستانی نێوان روسیاو ئۆكرانیا لە ئیستانبوڵ دەستی پێكرد
  2025-05-16       255       

ئەمڕۆ هەینی، دانوستانەكانی نێوان روسیاو ئۆكرانیا، بە ئامادەبونی نوێنەرانی توركیا لە ئیستانبوڵ دەستیان پێكرد.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیا جیهانییەكان، لە كاتی چونە ژورەوە بۆ نێو ئەو هۆڵەی كە دانوستانەكانی تێدا بەڕێوەدەچن، وەفدی روسیاو ئۆكرانیا تەوقەیان لەگەڵ یەكدی نەكردوە.

دانوستانەكان بەشێوەی راستەوخۆن و وەفدی هەردولا روبەڕوی یەك دانیشتون.

لەماوەی سێ ساڵی رابردودا، ئەوەش یەكەم جارە وەفدی روسیاو ئۆكرانیا بۆ دانوستان لەیەك هۆڵدا كۆدەبنەوەو دەوترێت هێشتا هەڵوێستی هەردو وڵات لەبارەی شەڕی نێوانیان زۆر دورە لە یەكدییەوە.

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاندوە، ئەركی وەفدی وڵاتەكەی سەرنجخستنە سەر راگرتنی دەستبەجێی شەڕە، ئەوەش لەكاتێكدا كە دوێنێ پینجشەممە روسیا رایگەیاند، سەرنجیان لەسەر ئاشتییەكی درێژخایەن و لابردنی هۆكارە ریشەییەكانی دروستبونی شەڕەكەیە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×