لە سنووری ناحیەی مەیدان دوو برا بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستدا کە هەردووکیان خوێندکارن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە گوندی دێ سوتکی سنووری ناحیەی مەیدان ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ماتۆڕسکیلێک و بارهەڵگرێکدا ڕوویدا.
ڕوونیشیکردەوە، دوو برا کە هەردووکیان خوێندکارن لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەش سووتاوە.
هاتووچۆی گەرمیان ڕاشیگەیاند تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە.