کەشناسی ھەرێم: سبەی پلەی گەرما دەگاتە ٤٢ پلە
  2025-05-20       163       

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و سبەینێ پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە”.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە کەشدا لەهەندێک ناوچە، پلەی گەرمی بەگشتی بە (1-3) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت،  پلەی گەرمی بە (1-3 ) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 36  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی

دهۆک : 36  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 36 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 37 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان :42 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×