وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لهبارهی واژۆكردنی دو گرێبهست پهیوهست به غاز لهنێوان ههرێمی كوردستان و دو كۆمپانیا له واشنتن ڕایگهیاند، گرێبەستەکانی وزە هەنگاوی یەکەمی پڕۆسەی ڕاگرتنی فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستانە و "لەخۆڕابینین هەمیشە نەیارەکان دەترسێنێت".
د. فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکرات له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی بۆ خهندان نێردراوه، ڕایگهیاندوه، "دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەفدێکی یاوەری سەردانی ئەمریکایان کردو و چەند گرێبەستێکی وزەیان واژۆکرد، وێڕای ئەوەی بەرچاوڕونیمان نییە لەسەر وردەکاری گرێبەستەکان کە تاچەند دەسکەوتی کۆنکرێتی بۆ پرسی نەتەوەیی و بەرژەوەندی تاک و هاوڵاتیانی کوردستان هەیە، بەڵام ئەم گرێبەستانە لەچەند ڕەهەندێکەوە بۆ کورد و هەرێمی کوردستان گرنگن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەنگاوی یەکەمی ڕوبەڕوبونەوەی فشارەکانی بەغدا و پڕۆسەی لەقاڵبدان و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستانە، ههروهها دوبارە هەرێمی کوردستان خرایەوە سەر نەخشەی جیهانیی وزە و شوێنی سەرنج و ڕاکێشانی کۆمپانیاو دروستکردنی بەرژەوەندی وڵاتان.
د. فەرهاد تۆفیق باسی لهوهشكردوه، "ڕاکێشانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان و واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیان بەتایبەت لەسەردەمی دۆناڵد تەرمپ دا کارگەری لەسەر پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان دەبێت".
پهیوهست به ههڵوێستی وهزارهتی نهوتی عێراق كه ڕێكهوتنهكه ڕهتدهكاتهوه و به نادهستوری ناودهبات، وتەبێژی سۆسیال دیموکرات دهڵێت، "سەغڵەتبونی حکومەتی ناوەندیی نیشانەی ئەوەیە کە پڕۆسەکە لەبەرژەوەندی هەرێمی کوردستانە".
ئهوهشی خستهڕو، "گرنگە حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی هەرێم بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرسەکەدا بکەن و پاڵپشتی یاسایی و سیاسی تەواوی بۆ بەدەستبهێنن و لەهەمان کاتدا بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان پێش بەرژەوەندی کۆمپانیا تایبەتەکان بخەن لە چۆنییەتی داڕشتن و واژۆکردنی ئەم گرێبەستەو گرێبەستەکانی داهاتوشدا".