ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندان دژ بە بەرزی نرخی کارەبا ئەنجام دەدرێت
  2025-05-21       225       

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان دژ بە بەرزی نرخی کارەبا ئەنجام بدرێت. 

دەقی راگەیەنراوی چالاکانی مەدەنی:
گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لەسلێمانی ..
ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۱ / ٥ / ٢٠٢٥ کاتژمێر ٤ ی عەسر لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجام ئەدرێت دژی بەکرێچیکردنی تەواوی کۆمەڵگە لەڕێی گرانکردنی نرخی کارەباوە.
پێویستە هەمووان پشتگیری هەر دەنگێکی ئازاد بین کە دژی پرۆژەی بەناو ڕووناکی و هەژمارەکەی یەکێتی و پارتی بووەستێتەوە کە دوو پڕۆژەی بازرگانین بۆ خزمەتی خۆیان نەک خەڵک..
تێبینی / پێویستە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان  بەزوویی ئامادەکاریی بکرێت بۆ ناڕەزایەتی گەورە و بەردەوام هەتا کۆتایی بە پرۆژەکانی بەکۆیلەکردنی خەڵک دێت..

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×