ئامادەكارییەكان بۆ لیستی مووچە بەردەوامە و لە چەندان وەزارەتدا لیستەكە نێردراوە، بە ئەگەری زۆر سبەی لیستەكە ئامادە دەبێت.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایار، سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەن، لە بەغداش تا رۆژی دووشەممە دابەشكردنی مووچەی فەرمانگەكانی عێراق بەردەوام دەبێت.
هیوا ئەفەندی سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاریی هەرێمی كوردستان كە سەرپەرشتی سیستمی پەیرۆڵ دەكات دەڵێت، سبەینێ پێنجشەم لیستی مووچە بە سیستمی پەیرۆڵ تەواو دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە سەر كاتی ناردنی بۆ بەغدا، ئەوەش وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات كەی بینێرێت.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئامادەكردنی لیستی مووچە هیچ كێشەیەكی نەماوە، لە داهاتوودا پێویست ناكات هیچ فەرمانبەرێك بەهۆیەوە نیگەران بێت.