داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە
  2025-05-23       269       

بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە چاو هەفتەكانی رابردودا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوەو زیاتر لە 24 ملیار دینارە.

ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 17ی 5 تا 23ی 5ی 2025، زیاتر لە 24 ملیارو 345 ملیۆن و 36 هەزار دینارە.

هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 20 ملیارو 899 ملیۆن و 580 هەزار دیناری واتە 86%ی نەختینەیەو هەروەها 3 ملیار و 445 ملیۆن و 455 هەزار دیناری واتە 14%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.

داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە دو هەفتەی رابردو بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردوە. هەفتەی پێشوتر واتە لە 2 تا 9ی 5ی 2025، داهات زیاتر لە 10 ملیارو هەفتەی رابردوش واتە لە 10 تا 16ی 2025، داهات زیاتر لە 12 ملیار دینار بوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×