لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ژنێک کوژرا و دوو ژنی دیکەش برینداربوون
  2025-05-25       228       

بەهۆی كلتووری پیاوسالاری و سیستەمی کۆنەپەرستی كوشتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا، ژنێک لە کرماشان لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا و دوو ژنی دیکەش بریندار بوون.

 ئاوێنە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە کوژرانی ژنێکی کورد و بریندار بوونی دوو ژنی دیكە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی ڕابردوو پیاوێک لە کرماشان بەهۆی ناکۆکی خێزانییەوە بە دەمانچە تەقەی لە هاوژینەکەی و دوو خوشکەکەی کرد، لە ئەنجامدا هاوژینەکەی گیانی لەدەستدا و دوو خوشکەکەشی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و بکوژەکەش دوای ئەنجامدانی تاوانەکە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو خێزانە خاوەنی دوو منداڵی تەمەن پێنج ساڵ و سێ ساڵن.

جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ١٥٨ ژن کوژراون، هەروەها ١٦ هەزار و ٥٦٧ حاڵەتی توندوتیژی خیزانی دژ بە ژنان تۆمار کراون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×