بە (245) دینار نرخی مۆلیدەی سیتییەکانی سلێمانی دیاری كرا
  2025-05-25       188       

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگەکانى نیشتەجێبوون (سیتییەکان) کۆبوونەوەیەکی ساز کرد، تێیدا نرخی کیلۆواتی کارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی پێنج دیاریکرد، کە بریتییە لە 245 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

ئاوێنە: لیژنەكە ئەمڕۆ يەكشەممە 25-5-2025، دەڵێ ؛ بەگوێرەی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی مۆلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە، نرخی یەک کیلۆوات کارەباى مۆلیدەى کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون بۆ ئەم مانگە بریتییە لە 245 دینار. هاوكات بۆ ئەو سیتییانەی تاكە سەرچاوەی كارەبایان مۆلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان 229 دینارە.

پێویستە سەرجەم کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن ئەوا ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×