حووسییەكان مووشەكێكیان ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد
  2025-05-25       171       

سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاڕاستەی وڵاتەكەمان كرا، دوای هێرشەكە سیستەمی بەرگری ئاسمانی چالاك كرا، توانرا مووشەكەكە بخرێتە خوارەوە.

ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە خستنەخوارەوەی مووشەكێكی حووسییەكانی یەمەن، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ مووشەكێك لە یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كرا، دواتر توانرا لە ڕێگەی سیستەمی بەرگری وڵاتەكەمانەوە مووشەكەكە بخرێتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوابەدوای ئەو هێرشە فڕۆكەخانەكانی وڵاتەكەمان بۆ ماوەیەكی كورت گەشتەكانیان ڕاگرت.

سەرەڕای ڕێككەوتنی ئەمریكا و حووسییەكان هێشتا شەڕ و ئاڵۆزییەكان بەردەوامە، حووسییەكان ناو بە ناو هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×