قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایگەیاند، بودجەی پێویست بۆ پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ تەرخانكرا و لە ئەمڕۆوە كۆمپانیای جێبەجێكار دەست بە كارەكانی دەكاتەوە.
ئاوێنە: قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای سەردانی ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوی قائیمقامی چەمچەماڵ بۆ نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، لەسەر فەرمانی ناوبراو بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ تەرخانکراو لە ئەمڕۆوە کۆمپانیای جێبەجێکار دەست بەکارەکانی دەکاتەوە.
قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەداوە، بڕیارە بەشێوەیەکی خێرا و بەوپەڕی توانای کۆمپانیاوە کار لە پرۆژەکەدا بکرێت و جێگری سەرۆکی حکومەتیش قۆناغ بە قۆناغ بودجەی پرۆژەکە تەرخان دەکات.