لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێک زیندانییکرا
  2025-05-26       243       

هەڵمەتی زیندانییکردنی ژنانی کورد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا، ژنێکی خەڵکی بۆکان بەهۆی بیرباوەڕی سیاسییەوە ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی.

ئاوێنە: ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا سەبارەت بە زیندانییکردنی ژنێکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو، ڕۆژی ڕابردوو ژنێکی کورد بە ناوی بەفریم مەعرووفی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشتر ئەو ژنە کوردە لەلایەن لقی ١٠١ـی دادگای تاوانەكانی بۆكان سزای چوار مانگ و حەوت ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، هۆکاری سەپاندنی سزا بەسەریشیدا دەگەڕێتەوە بۆ بیروباوەڕی سیاسیی بۆ لایەنێکی کوردی.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ٣٠ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بەفرین مەعرووفی لە ماڵەكەی خۆی و بە بێ فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرا و بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ گوازرایەوە، دواتر لە ١٥ـی شووباتی ئەمساڵدا  و دوای ١٦ ڕۆژ دەستگیرکردنی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×