چالاكوانێكی بواری كۆچبەران بڵاوی كردەوە، پۆلیسی یۆنان ٧٠ كۆچبەری كوردی لە دەریایی ئیجە گەڕاندەوە بۆ توركیا، بەشێكی زۆری ئەو كۆچبەرانە ژن و منداڵن.
ئاوێنە: ڕەنج پشدەری، چالاكوانی بواری پەنابەران سەبارەت بە گەڕاندنەوەی دەیان كۆچبەری كورد لە دەریای ئیجەوە بۆ توركیا، لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، پۆلیسی یۆنان ٧٠ كۆچبەری كوردی لە دەریایی ئیجە گەڕاندەوە بۆ توركیا، كە بەشێكی زۆری ئەو كۆچبەرانە ژن و منداڵن.
دەشڵێت: بەپێی وتەی كۆچبەرەكان، پۆلیسی یۆنان یەختەكەیانی تێكشكاندووە و دواتر فرێیانی دەداتەوە نێو ئاوی توركیا لەكاتێكدا زیاتر لە ٢٠ منداڵیشیان لەگەڵ بووە.