بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد، لە ڕۆژانی ٢٨-٢٩ـی ئایار لە ئامەد یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت، کە ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی پەرلەمانتاری باشووری کوردستانیش بەشداریی ئەم کۆنفرانسە بکەن.
ئاوێنە: لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ڕۆژانی ٢٨-٢٩ـی ئایار بە درووشمی “سیاسەت دیموکراتیک بکەین، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بوونیاد بنێین” یەکەمین کۆنفرانسی ژنانی پەرلەمانتاری کورد بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت کە چەندین پەرلەمانتاری پێشوو و نوێ لە پەرلەمانەکانی باشوور، عێراق، تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا بەشدار بن، هەروەها چەندین کەسایەتی بە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن.
ئەمە گەڕی یەکەمی کۆنفرانسەکەیە بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت، کە چەندن پەرلەمانتاری پێشوو و نوێی ژن لە پارتە سیاسییەکانی وەک یەنەکە و بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا بکەن.