بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی ئەوروپاو دەم پارتی كۆبوەوە
  2025-05-26       268       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ وەفدێكی پەرلەمانی ئەوروپا و نوێنەری دەم پارتی لە كۆنسەی ئەوروپا كۆبوەوەو تاوتوێی پرۆسەی چارەسەرییان لە باکوری کوردستان و تورکیا كرد.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بافڵ تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە وەفدێکی پەرلەمانی ئەوروپا بە ئەندامێتی مارتن شیردڤان، هاوسەرۆکی چەپەکان لە پەرلەمانی ئەوروپا و فایەق یاگزای، نوێنەری دەم پارتی لە کۆنسەی ئەوروپا کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە دیدارێکدا دۆخی سیاسیی ناوچەکە و نوێترین پێشهاتەکان تاوتوێکران و هەماهەنگی و هاریکاریی هەمو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە گرنگ زانرا.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، پرۆسەی چارەسەری لە باکوری کوردستان و تورکیا گفتوگۆی لەبارەوەکرا و بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابوین کە بژاردەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر بۆ گەیشتن بە ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان و بۆ سەرخستنی ئەم دەرفەتەش هاریکاربوین و بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگییەکانمان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×