داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی نیسان نزیكەی حەوت ملیار دۆلار بووە
  2025-05-27       168       

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشتنی نەوتی لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بڵاو كردەوە، كە تێیدا هاتووە لەو مانگەدا وڵاتەكەمان ١٠٠ ملیۆن و ٩٥٣ هەزار و ٢٨٢ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، داهاتەكەشی شەش ملیار و ٧٣٨  ملیۆن و ٣٥٩  هەزار دۆلار  بووە.

ئاوێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت لە مانگی ڕابردوودا و هەروەها داهاتەكەشی ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، بە گوێرەی ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراقی “سۆمۆ” لە ماوەی مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵدا وڵاتەكەمان ١٠٠ ملیۆن و ٩٥٣ هەزار و ٢٨٢ بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتەش بریتی بووە لە شەش ملیار و ٧٣٨  ملیۆن و ٣٥٩  هەزار دۆلار .

بەپێی ئامارەكانی كۆمپانیای سۆمۆ لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ٩٩ ملیۆن و ٧٥٢ هەزار و ٨٧٩ بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، هەروەها ڕێژەی هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی كێڵگەی گەیارەوە ٩٥٥ هەزار و ٥٨٤ بەرمیل نەوت بووە.

لە كۆتایدا هاتووە، ڕێژەی نەوتی هەناردەكراو بۆ ئوردن ٢٩٩ هەزار و ٨١٩ بەرمیل نەوت بووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×