وەفدێكی یەكێتیی لە ئیستانبوڵە، لەگەڵ سەرۆكی جەهەپە كۆبووەتەوە
  2025-05-27       337       

وەفدێكی یەكێتیی لە ئیستانبوڵە، لەگەڵ ئۆزگور ئۆزەل سەرۆكی پارتی گەلی كۆماریی (جەهەپە)ی ئۆپۆزسیۆن كۆبووەتەوە؛ یەكێتیی و (جەهەپە) هەردووكیان ئەندامی كارای رێكخراوی سۆشیالیست ئەنتەرناشناڵی نێودەوڵەتین.

 

ئاوێنە: یەكێتیی پەیوەندییەكانی لەگەڵ پارتی دەسەڵاتداری توركیا (ئاكەپە) باش نییە، ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا چەندینجار یەكێتیی تۆمەتبار كردووە بەوەی هاوكاری پە*كە*كە دەكات، بەوهۆیەوە ئاسمانی خۆی بەڕووی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانیدا داخستووە، ئێستا كە ئیتر پە*كە*كەو توركیا لە گفتوگۆی ئاشتیدان، یەكێتیش چاوی لەوەیە پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا ئاسایی بكاتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×