ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر گرێبەستە ١١٠ ملیار دۆلارەکەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
  2025-05-28       223       

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەى کارنامەکەى، لە کۆبوونەوەکەدا سەردانەکەی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ واشنتن تاوتوێدەکرێت.

ئاوێنە: بەگوێرەى کارنامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا دەرئەنجامى سەردانى فەرمى شاندى باڵاى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سەرۆکایەتى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران بۆ واشنتن لە رۆژانى 18ـى تا 23ـى ئەم مانگە  تاوتوێ دەکرێـت.

ئاماژە بەوەش کراوە، وردەکاری سەردانەکە لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران و ئەندامانى شاندەکە دەخرێتەڕوو.

 رۆژى دووشەممە 19ـى ئایارى 2025، مەسرور بارزانى لە ئەمریکا، بە فەرمى رێککەوتنى لەگەڵ کۆمپانیاکانى وێسترن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی ئەمریکى واژۆ کرد، کە تایبەتە بە کێڵگەکانى غازی میران لە بازیان،  تۆپخانە و کوردەمیر لە سەنگاو و قادرکەرەم، کە یەدەگەکانی ئەو سێ کێڵگەیە پێکەوە زیاتر لە 13 تریلیۆن پێ سێجا گازى سروشتییە و بەهاى گرێبەستەکانیش بە 110 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×