بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ له‌باره‌ى زیادكردنى ڕسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمى كوردستان ڕونكردنه‌وه ده‌دات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 14 ھەزار ئۆتۆمبێل ھاوردەکراوە".
شاخەوان بەکر بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ به‌ڕادیۆى هاتوچۆى سلێمانى وتوه، "ڕسوماتی ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیادنەکراوەو تائێستا وه‌كو خۆى ماوه‌ته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێلیش، شاخه‌وان به‌كر ڕایگه‌یاند، "ئەمساڵ تاوەکو ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 14 هه‌زارو 522 ئۆتۆمبێل ھاوردەکراوە 23 ئۆتۆمبێلیش بەھۆی نەبونی مەرجەکانی توندوتۆڵی‌و سەلامەتیه‌وه، ڕێگە بەداخڵبونیان نەدراوە".
جه‌ختیكرده‌وه، "ئۆتۆمبێلی کارەبایی‌و ھایبرێد، باجی گومرگییان لێوەرناگیرێت، تەنها ڕسوماتی لێ وەردەگیرێت، پشکنینەکانیش بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی ھاوردەدەکرێن، لەساڵی داھاتوەوە زیاتر دەکرێن".