وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارین ئاشکرادەکرێت
  2025-05-29       302       

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە کاریگەریی خۆڵبارین کەمدەبێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان بۆ کاتەکانی دواینیوەڕۆ کاریگەریی لاواز دەبێت ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×