دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێ دەکات.
ئاوێنە: شەممە، 31ـی ئایاری 2025، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پێشبینی دەکرێت کەشی سبەینێ، یەکشەممە، 1-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرماش بەگشتیی بەرزدەبنەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکرێت کەشی ڕۆژی دووشەممە، 2-6-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و لەناوچەکانی باشووریش کەمێک خۆڵبارین دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەموو ناوچەکانی عێراق نزم دەبنەوە.
باسی لەوەش كرد، پیشبینی دەکرێت کەشی ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە، بەڵام بەهۆی باوە لە ڕۆژی سێشەممە، ئەگەری خۆڵبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی باشوور هەیە.