لە مانگێکدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١ ژن کوژراون
  2025-06-05       205       

مانگی ئایاردا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١ ژن کوژراون، کە ٢١ ژن لەلایەن خێزانەکانیانەوە کوژراون، تاوانەکان بە هۆکاری جیابوونەوە و ئابووری ئەنجامدراوە.

ئاوێنە: پلاتفۆرمی کوشتنی ژنان ڕادەگرین (کەجەدەپە) لە ڕاپۆرتیکدا ئاماری کوشتنی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٤١ ژن کوژران کە لەو ژمارەیە ٢١ ژن لەلایەن کەسوکار و هاوژینەکانیان کوژراون، هەروەها ٢٠ ژنی دیکەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ٦٢٪ـی ئەو ژنانە لەناو ماڵەکانیاندا و بە چەک، ئامێری تیژ، خنکاندن و ئەشکەنجەدان کوژراون.

باس لەوەشکراوە، تاوانەکان بە هۆکاری جیابوونەوە و ئابووری ئەنجامدراوە، بەردەوامیی توندوتیژی دژ بە ژنان بەردەوامە سەرەڕای ئەوەی ئەمساڵ بە “ساڵی خێزان” ناسێندرا.

جێگای ئاماژەیە، توندوتیژی خێزانی تا ئێستاش وەک هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ژیانی ژنان دەمێنێتەوە، چونکە زۆرجار لە لایەن هاوژینەکانیان و کەسوکارەکانیان دەکوژرێن، چالاکوانان داوای ڕێوشوێنی توندی خۆپارێزی و لێکۆڵینەوەی کاریگەر دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەم کەیسانە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×